[
09.06.2005
]
ده‌قی
یاسای
په‌سندکراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌قی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه كه ڕۆژی سێشهممهک7.6.2005
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا به زۆرینه‌ی
ده‌نگ هاته بڕیار .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق
به‌شی یه‌كه‌م
حوكمه گشتییه‌كان
ماده‌ی یه‌كه‌م : هه‌رێمی كوردستان – عێراق سه‌رۆكێكی ده‌بێت
به ناوی (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) كه سه‌رۆكی باڵای
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا .
ماده‌ی دووه‌م : هاووڵاتیانی كوردستان – عێراق له هه‌ڵبژاردنی
گشتی و راسته‌وخۆدا و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌رۆكی هه‌رێم
هه‌ڵده‌بژێرن كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێوخۆ و ده‌ره‌وه
نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و هامه‌هه‌نگیی له‌نێوان هه‌ردوو
ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمدا ده‌كات .
ماده‌ی سێیه‌م : ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم چوار ساڵ
ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ دوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌ڵبژێردرێته‌وه .
ماده‌ی چواره‌م : پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوكات
ده‌بێت له‌گه‌ڵ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان – عێراق به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ حوكمی ماده‌ی
سێیه‌می ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بێت و له‌ماوه‌ی دیاریكراوی
سه‌رۆكایه‌تی كه‌م نه‌كاته‌وه .
به‌شی دووه‌م
مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكردن و ده‌نگدان
ماده‌ی پێنجه‌م : پێویسته كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م
مه‌رجانه‌ی تێدا بێت
1- ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت ته‌مه‌نی له 40 ساڵ كه‌متر
نه‌بێت .
2- هاووڵاتی و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت .
3- له مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی به‌رخوردار بێت .
ماده‌ی شه‌شه‌م : ده‌نگده‌ر ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت
كه له یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانیی كوردستان – عێراقدا هاتووه .
به‌شی سێیه‌م
خۆكاندیدكردن و هه‌ڵبژاردن
ماده‌ی حه‌وته‌م :
1- داوای خۆكاندیدكردن بۆ ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق پێش
ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ماوه‌یه‌ك كه له 30 رۆژ
تێنه‌په‌ڕێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه .
2- ده‌سته‌ی باڵا له داوای خۆكاندیدكردن ده‌كۆڵێته‌وه و پاش
دوو رۆژ له واده‌ی پێشكه‌شكردنی رایده‌گه‌یه‌نێت .
3- پاڵێوراو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له
مێژووی ده‌رچوونیه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای ته‌میزی هه‌رێمی
كوردستاندا ئیعتیراز له‌سه‌ر بڕیاری قبوڵنه‌كردن پێشكه‌ش بكات
.
4- دادگا به‌و ئیعتیرازهدا ده‌چێته‌وه و له‌ماوه‌ی دوو رۆژ
له مێژووی پێشكهشكردنیهوه رایده‌گه‌یه‌نێت .
5- ده‌سته‌ی باڵا پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له
ماوه‌یه‌كدا كه له 15 رۆژ كه‌متر نه‌بێت، ناوی پاڵێوراوان
راده‌گه‌یه‌نێت .
ماده‌ی هه‌شته‌م : له هه‌ڵبژاردندا هه‌ر پاڵێوراوێك به
زۆرینه‌ی ساده زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا به
سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت .
به‌شی چواره‌م
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم
ماده‌ی نۆیه‌م : سه‌رۆكی هه‌رێم پاش هه‌ڵبژاردنی و پێش ئه‌وه‌ی
ده‌ست به‌كاربێت، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی
عێراقدا و له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له به‌رواری
هه‌ڵبژاردنیه‌وه ئه‌م سوێنده یاساییه ده‌خوات : "به خوای
گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه به‌رگری له ماف و ده‌ستكه‌وت و
یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌م و
ئه‌ركه‌كانم به ئیخڵاس و راستگۆییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌م" .
ماده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
خواره‌وه‌ی ده‌بێت :
یه‌كه‌م : ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
هه‌رێمی كوردستان دایانده‌ڕێژێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژ له به‌رواری
داڕشتنیانه‌وه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیعتیراز به‌رامبه‌ر
ته‌واوی ئه‌و یاسایانه یاخود به‌شێكیان ده‌رببڕێ و جارێكی
دیكه بیانگه‌ڕێنێته‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن تا پێیدا
بچنه‌وه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نیش له‌و باره‌یه‌وه دوا
بڕیار ده‌بن .
دووه‌م : ده‌ركردنی مه‌رسوم بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی
هه‌رێمی كوردستان له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاخود له
حاڵه‌تی كۆتایی هاتنی ماوه‌كه‌ی، له ماوه‌ی 15 رۆژدا .
سێیه‌م : ده‌ركردنی مه‌رسومی بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن (له‌ماوه‌ی 10
رۆژدا) له به‌رواری راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ بانگهێشتێك
ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن نه‌كرا، ئه‌وا ده‌توانن خۆبه‌خۆ و پاش
رۆژێك له تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاری كراوه كۆببنه‌وه
.
چواره‌م : ده‌توانێت به مه‌رسومێك ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا :
1- ئه‌گه‌ر له نیوه زیاتری ئه‌ندامانی ده‌ستیان له‌كار
كێشایه‌وه .
2- ئه‌گه‌ر بانگهێشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن
كرابێ و له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا نه‌یتوانی نیسابی یاسایی به‌ده‌ست
بێنێ .
3- ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆ سێ جاران له‌دوای یه‌ك متمانه‌ی
نه‌دایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران .
4- ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن گۆڕا و خولی
ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگی مابوو .
پێنجه‌م : ده‌ركردنی بڕیاری وه‌ها كه هه‌مان هێزی یاسای
هه‌بێت، ئه‌وه‌ش پاش گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مه بۆ كاتێك
كه هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی یاخود ئاسایشی
هه‌رێم و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی كه‌وتنه به‌رده‌م
مه‌ترسییه‌كی وا كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له
توانادا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه دواتر و له یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا ده‌خرێته به‌رده‌م
ئه‌نجومه‌ن، ئه‌و بڕیارانه ئه‌گه‌ر نه‌خرانه روو، یاخود
خرانه روو به‌ڵام قبووڵ نه‌كران، ئه‌وا سیفه‌تی یاساییان
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
شه‌شه‌م : ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌ت بۆ زیندانیان .
حه‌وته‌م : بڕیاردان له‌سه‌ر حوكمی له‌سێداره‌دان یاخود
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی .
هه‌شته‌م : راگه‌یاندنی باری نائاسایی به‌پێی یاسایه‌كی
تایبه‌ت .
نۆیه‌م : بانگكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كۆبوونه‌وه‌ی
كتوپڕ له‌حاڵه‌تی پێویستدا و بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ گرێ ده‌درێ . سه‌رۆكی هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات .
ده‌یه‌م : سه‌رۆكی هه‌رێم به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانیی هه‌رێم ده‌توانێت رێگه به هاتنی هێزی سه‌ربازیی
حكومه‌تی فیدراڵ بدات .
یازده‌یه‌م : ده‌ركردنی مه‌رسوم به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود یه‌كێك له وه‌زیره‌كان ئه‌گه‌ر
متمانه له هه‌ركامیان سه‌ندرایه‌وه .
دوازده‌یه‌م : ده‌ركردنی مه‌رسوم به قبووڵكردنی بڕیاری ده‌ست
له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود یه‌كێك له
وه‌زیره‌كان و یانیش ده‌توانێت داوایان لێبكات له كاره‌كانیان
به‌رده‌وام بن تا وه‌زاره‌تێكی نوێ پێكدێت .
سیازده‌یه‌م : دانانی خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر داوا
یاخود ده‌ستنیشانكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند و
رازیبوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه
چوارده‌یه‌م : دانانی حاكم و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی داواكاری
گشتی پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
هه‌رێمه‌وه .
پازده‌یه‌م : پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به ئه‌فسه‌رانی سوپای
هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ركردنیان له خزمه‌ت و
خانه‌نشین كردنیان به‌پێی یاسا .
شازده‌یه‌م : پێدانی نیشانه‌ی سه‌ربازیی به‌پێی یاسا .
ماده‌ی یازده‌یه‌م : موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی یاسا
ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
ماده‌ی دوازده‌یه‌م : سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت كه
پێكهاته و ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
ماده‌ی سیزده‌یه‌م :
1- سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی
كوردستان ده‌بێت .
2- سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێكی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستنیشان ده‌كات .
ماده‌ی چوارده‌یه‌م : له حاڵه‌تی غیابی سه‌رۆكی هه‌رێمدا
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی جێگای
ده‌گرێته‌وه .
ماده‌ی پازده‌یه‌م : ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌ر
هه‌ر هۆیه‌ك به‌تاڵ بوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان تا كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ كه له شه‌ست رۆژ
تێپه‌ڕ نه‌بێت، كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت .
ماده‌ی شازده‌یه‌م : ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به بڕیارێكی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عێراق له‌م حاڵه‌تانه‌ی
خواره‌وه‌دا كۆتایی دێت :
1- ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی داوای كرد .
2- له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بوو نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی خۆی
راپه‌ڕێنێت .
3- ئه‌گه‌ر ( سێ له‌سه‌ر چواری )ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی له ده‌نگدانێكی نهێنیدا متمانه‌یان لێ ستانده‌وه .
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م : سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ولایه‌تی یه‌كه‌می
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و به زۆرینه‌ی
ده‌نگی ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێت . ئه‌مه له حوكمی ماده‌ی
دووه‌می ئه‌م یاسایه ئیستیسنایه .
ماده‌ی هه‌ژده‌یه‌م : له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو
لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان پێویسته ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ
بكه‌ن .
ماده‌ی نۆزده‌یه‌م : ئه‌م یاسایه له به‌رواری ده‌رچوونیه‌وه
له رۆژنامه‌ی (وقائع كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه و
ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه .
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق
سه‌رچاوه: په‌یامنێر.
*********************************
هه‌رله‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.gif)